دوو چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان دەسبەسەر کران
                    
                    11:22 - 29 خەرمانان 2722
                
             
            ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، ڕێبوار کامرانیپوور و ئەمجەد ساعدی، لە چالاکانی مەدەنیی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەو دوو چالاکە مەدەنییە پاش دەسبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراون.
هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەبووبەکر ئێراندۆست" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ڕێبوار کامرانیپوور و ئەمجەد ساعدی
 
                             
                             
                            