دوو چالاکی سێنفیی مامۆستایان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران

18:25 - 17 جۆزەردان 2722

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، "سەیوان سلێمانی" ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، "تەحسین مستەفا" ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو چالاکە سێنفییەیان خستووەتە ژێر گوشارەوە کە چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، کۆتایی پێ بێنن.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سەیوان سلێمانی و تەحسین مستەفا