دوو چالاکی تێلێگرامیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا و دادسەرای سەقز کراون

15:40 - 25 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی سپا و دادسەرای شاری سەقز، دوو چالاکی تێلێگرامییان بانگهێشتی ئەو دوو ناوەندە حکوومەتییە کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"فەردین مستەفایی\"، بەرێوەبەری کاناڵی هەواڵیی \"سەقز ڕووداو\" و \"ناسر بارامپوور\"، بەڕێوەبەری کاناڵی \"شار سەقز\"، بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە داخرانی ڕێگای سنوورییی کۆڵبەران، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

\"\"
فەردین مستەفایی
بانگهێشتی ئەم دوو چالاکە تێلێگرامییە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ بووە و دواتر ئەم دوو چالاکە تێلێگرامییە، ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ، بانگهێشتی لقی یەکی دادسەرای شاری سەقز کراون و لەگەڵ دۆسییەی قەزایی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

کاناڵی هەواڵیی \"سەقز ڕووداو\" و کاناڵی \"شار سەقز\"، هەواڵە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی و ئابوورییەکانی شاری سەقز ڕووماڵ دەکەن.