دوو چالاکی ئایینی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کران

12:16 - 12 سەرماوەز 2721

دوو چالاکی ئایینی بە ناوەکانی "مامۆستا بێهرووز براخاس" و "هوشەنگ چەمەنبەر" خەڵکی شارستانی بۆکان، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کران.

ناوبراوان دوای ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزران.

ئەم دوو چالاکە ئایینییە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەز بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و ئایینیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزران.

ئەم دوو چالاکە ئایینییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەر بەبێ پیشاندانی حوکمی دادوەری و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە ئایینییەکان لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.