دوو پەناخوازی خەڵکی مەریوان لە ئاوەکانی یوونان خنکان

11:09 - 24 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار "جەلیل ڕەوانگەرد و سومەیە جامخانە" دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان لە ئاوەکانی یوونان خنکان.

ئەو دوو هاووڵاتییە ژن و مێردە  مەبەستیان ڕۆیشتن بۆ ئورووپا بوو کە لە ئاوەکانی یوونان تووشی ئەو ڕووداوە هاتبوون.

ئەو ژن و مێردە مەریوانییە ساڵی ڕابردوو، زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو و ماوەیەکی کەمە لە وڵاتی تورکییەوە، ڕۆیشتبوون بۆ وڵاتی یوونان.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، پەنابەرێکی کورد بە ناوی "بەختیار مووسازادە" تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی ئەنوەر و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە وڵاتی بلاڕووس بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دابوو.

هەروەها مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ "مۆنیرە حەیدەری" کچی سەردار تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "زەردۆیی"ی سەر بە شاری پاوە، بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئینگلیس، لە ئاوەکانی یوونان خنکابوو.