دوو وەرزشوانی کورد، پلەی سێهەمیان لە کێبڕکێیە جیهانییەکاندا بەدەست هێنا

14:55 - 11 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای کەمیی خزمەتگوزاری و نەبوونی یانەی وەرزشیی باش لە کوردستاندا، وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێیە جیهانییەکاندا، دەدرەوشێنەوە.

ژنە وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێی تیروکەوان هاویشتن لەسەر ئەسپدا، توانی لە وڵاتی \"قەزاقیستانـ\"دا، پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.

\"\"\"مەهتاب باباحەیدەری\"، لە کێبڕکێی تیروکەوان هاویشتن لەسەر ئەسپدا، لە فێستیڤاڵی فەرهەنگی- وەرزشیی کۆچەرانی جیهان کە لە وڵاتی قەزاقستاندا بەڕێوەچوو، توانی پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.

لە لایەکی دیکەوە، زۆرانوانێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە کێبڕکێی زۆرانوانیی جیهانیدا، پلەی سێهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

لاوانی کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی بەرچاویان هەیە.