دوو وەرزشوانی کورد لە وڵاتی ئازەربایجان خەڵاتی زێڕیان بە دەست هێنا

14:46 - 17 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو وەرزشوانی کورد لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کیک بوکسینگ لە وڵاتی ئازەربایجان، میداڵی زێڕیان بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، دوو وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری ئیلام بۆ یەکەم جار لە مێژووی کێبڕکێی کیک بوکسینگی شاری باکۆ لە وڵاتی ئازەربایجان پلەی یەکەمی ئەو کێبڕکێیەیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

شوناسی ئەو دوو وەرزشوانە کوردە بە ناوەکانی \"عەلی ڕەزا محەممەدی\" و\" ڕەزا زاهێری\" ڕاگەیەندراوە.

عەلی ڕەزا محەممەدی لە کێشی ٥٥ کێلۆ و ڕەزا زاهێری لە کێشی ٦٥ کێلۆ توانیان بە سەر ڕەکەبەرکانیاندا سەرکەون و خەڵاتی زێڕی کێبڕکێی کیک بوکسینگ بەدەست بێنن.

لەو کێبڕکێیەدا، هەشت وڵات بەشدار بوون و لاوانی کورد شانازییەکانیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کرد.