دوو كورتە فیلمی كوردی دەچێتە سەر پەردەی سینەماكانی ئێران
14:15 - 20 رەشەمه 2711
كوردپا: دوو كورتە فیلمی كوردی بەرهەمی سینەماكارێكی كوردی ئێران، لە نۆیەمین خولی جێژنی وێنەیی ساڵی ئێراندا نمایش دەكرێت.
دوو كورتە فیلمی كوردی بە ناوەكانی \"هەنار میوەی بەهەشت\" و \"چنینی بەرە بەیان\" لە دەرهێنانی تەیموور قادری و بەرهەمی حەوزەی هونەریی پارێزگای كوردستان چوونەتە ناو بەشی كۆتایی نۆیەمین خولی جەژنی وێنەیی ساڵی ئێران و بڕیار وایە لە چەندین رۆژی داهاتوودا لە بەشی فیلمسازانی ژێر تەمەن 25 ساڵ لە هۆڵی جەلیل شەهنازی (ماڵی هونەرمەندانی ئێران) نمایش بكرێن.
ماڵپەری پەیامنێر بڵاوی كردەوە، نۆیەمین خولی جەژنی وێنەیی ساڵی ئێران بە سەرپەرستیی سینەماكار و وێنەگری ناوداری ئێران سەیفوڵڵا سەمەدیان هەموو ساڵێك لە مانگی رەشەممە، لە هۆڵی جەلیل شەهنازی (ماڵی هونەرمەندانی ئێران) بەڕێوە دەچێت.
ئەمساڵ بە گشتی 207 كورتە فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی لە سینەماكارانی لاو و بە ئەزموونی سەرتاسەری ئێران نمایش دەكرێن و پاشان لەلایەن كارناسان و پسپۆڕانی بواری سینەماوە شی دەكرێنەوە و خاڵە بەهێز و لاوازەكانیان دەخرێنە روو.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی نۆیەمین خولی جەژنی وێنەیی ساڵی ئێران بریتین لە هونەرمەندان: خاتوو رەخشان بەنی ئیعتماد، كیانووش عەیاری و ئیبراهیم موختاری.
كورتە فیلمەكانی \"هەنار میوەی بەهەشت\" و \"چنینی بەرە بەیان\" ساڵی 2010 بەرهەم هاتوون و هەتا ئێستا لە فێستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران نمایش كراون و چەندین خەڵاتی گرینگیان بەدەستهێناوە، كە بریتین لە: فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی منداڵانی ئیسفەهان لە ئێران، یەكەمین خولی فیستیڤاڵی كورتە فیلمی منداڵانی رانیە لە هەرێمی كوردستان، حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن لە بەریتانیا، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان، 11مین فێستیڤاڵی ناوچەیی كۆساڵان لە شاری سنە، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی چاوێ سێیەم لە هێندستان و چەندین فێستیڤاڵی دیكە.