دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
12:09 - 15 بانەمەڕ 2720
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لاوێکی کورد بە ناوی "ئالان بەنگین" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شنۆ، لە کاتی سەربازیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پاش دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، لاوێکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوی "یەحیا ئیبراهیمی" تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و ئەویش بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە گوندی کانی ڕەش و دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراو کردووە و هەروەها هەندێک کەرەستەی وەک کامپیۆتێری ئەو هاووڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.