دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

12:16 - 6 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، بە هۆکارگەلی جیاواز دەستیان دایە خۆکوژی و گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "نەریمان ئەحمەدی" تەمەن ٣٧ ساڵ  کوڕی حەسەن و "ئەحمەد باغچە" کوڕی عەبدوڵلا، دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە "نەریمان ئەحمەدی" بە هۆی کێشەی ماڵی و "ئەحمەد باغچە" بە هۆکاری ناڕوون، دەستیان داوەتە خۆکوژی.