دوو هاووڵاتیی کورد پاش دەسبەسەرکردنیان، چارەنووسیان ناڕوونە

16:01 - 17 سەرماوەز 2721

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا مەهجوور" تەمەن ٥٥ ساڵ و "محەممەد مەهجوور" تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنی" سەر بە سەقز، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە هەروا لە گرتنگەدان و لە چارەنووسیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەربوونیاندا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان" بێبەری بوونە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ناوبراوان خۆ دەبوێرن".

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

وێنە: عەبدوڵڵا مەهجوور