دوو هاووڵاتیی کورد ماوەی ٤ ساڵە چارەنووسیان ناڕوونە

12:26 - 3 بانەمەڕ 2720

دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی "جەماڵ یووسفی" خەڵکی گوندی "موشیرئاوا" و "حوسێن ئیبراهیم حەمزە" کوڕی "عەبدوڵڵا" و خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان، ماوەی چوار ساڵە چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو دوو زیندانییە لەم دواییانەدا لە زیندانی بۆکانەوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزران.

هەروەها ئەو دوو زیندانییە کوردە سەرەتای مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، بۆ لێپرسینەوە لە زیندانی بۆکان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوون و دواتر بۆ زیندانی مەهاباد گوازرابوونەوە.

ساڵی ٩٥ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "ئەندامیەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کرابوون.