دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کران

10:06 - 10 رێبەندان 2721

شەوی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب حەدیسی" و "ڕەحمان خێدمەتگوزار" خەڵکی شارستانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی، ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکانیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی "ئەیووب و ڕەحمان" بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەروەها هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.