دوو هاووڵاتیی کورد لە ناو بەفر و کڕێووە لە بەرزاییەکانی مارمیشۆی ورمێ ون بوون
14:35 - 11 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد لە ناوچەی تەڕگەوەڕ لە بەفر و کڕێووەدا لە بەرزاییەکانی مارمیشۆ لە سنووری شاری ورمێ بزڕ بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش بارینی بەفری زۆر لە ناوچەی ورمێ لە ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی گوندی\"آوک\" سەر بە ناوچەی تەڕگەوەڕ بە ناوەکانی\"جەدیح و سەبری وەلی نژاد\" لە ناو بەفردا بزربوون و هەتا ئێستا لەو باریەوە هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.
بە وتەی دانیشتووانی ناوچەی تەرگەوەڕ، هیلال ئەحمەر لەو پەیوەندییەدا، بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بزربووە، هیچ هەوڵێکی نەداوە.
دەوترێ، هێزە خەڵکییەکان لە گەڵ بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە حاڵی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەوانەوەن.