دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری کامیاران، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

11:14 - 1 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامیاران، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یەدوڵڵا قوبادی" تەمەن ٦٠ ساڵە، خەڵکی شاری کامیاران، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، لە سەربانی ماڵەکەی خۆیاندا، خۆی فڕە داوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، ٣٠ی خەرمانان، لاوێکی کامیارانی بە ناوی "فەرزاد وەیسی"، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی "مەولوود"، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.