دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری شنۆ دەسبەسەر کران

13:59 - 14 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"یووسف ئەحمەدی\" کوڕی عەزیز خەڵکی تاچیناوێـ\"ـی شاری شنۆ، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکە کورد، بە ناوی \"کورش عەزیزی\" کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیارە هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ راگوێزن.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: بنەماڵەی عەزیزی بێئاگاییی خۆیان لە بارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنی کوڕەکەیان دەربڕیوە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ئاموزای حاسڵ عەزیزی، زیندانی سیاسیی کوردە، کە پاش ئازادبوونی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی پەڕیوەی یەکێک لە وڵاتە دراوسێیەکانی ئێران بووە.

\"\"
یووسف ئەحمەدی