دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کران

17:38 - 17 بەفرانبار 2720

 ڕۆژی دووشەمە ١٥ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەریم مەحموودی" و "ئومید مەحموودی" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: هێزێکی تایبەت کە لە تارانەوە هاتبوون هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، ئەوانیان دەسبەسەر کردووە.

سەرچاوەی ئاگاداری ئاژانسی کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو هێزە تایبەتییە بە دەست و چاوبەستراوەیی، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە هێلیکۆپتێر گواستوویانەتەوە بۆ تاران.

سەرچاوەیە باوەڕ پێکراوی ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری وچارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە، زانیارییەکی ورد لە بەردەسدا، نییە.

کەریم مەحموودی و ئومید مەحموودی، لە کەسایەتیی دەوڵەمەند و سەرمایەداری شاری بانەن.

وێنە: کەریم و ئومید مەحموودی