دوو هاووڵاتیی کورد لە سەقز دەسبەسەر کران

17:36 - 12 رەشەمه 2720

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سۆران موعین‌دووست"، کوڕی ڕەحیم و "ئەهوەن فرووزان"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "گەورە قەڵا" سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.