دوو هاووڵاتیی کورد، دوای دەسبەسەرکردنیان چارەنووسیان ناڕوونە
15:23 - 25 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، دوای دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی نێ، بە ناوەکانی \"وریا فەرەجی\" تەمەن ٣١ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا و \"هوشیار کەسرایی\" تەمەن ٤١ ساڵ کوڕی ڕەشید، کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوون، زانیاری ورد لە بەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، هێزەکانی ئیتڵاعات وڵامێکی ڕوونیان پێیان نەداوەتەوە و لە وتنی شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە خۆ دەبوێرن.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئیتلاعات، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەیان بۆ هاوکاریکردنیان لەگەڵ حیزبە کوردییە ئۆپزسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاندووە.
نادیاربوونی چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بووەتە هۆی نیگەرانبوونی بنەماڵەکانیان.