دوو هاووڵاتیی کورد بەهۆی دابین نەکردنی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگیراون

11:21 - 13 رێبەندان 2719

دوو هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوەکانی "سیرووس و نادر عەزیزی"، بەهۆی ئەوەی کە توانای دابینکردنی بارمتەیان نییە، لە زیندانی دێزڵاوی کرماشاندان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند، ئەو دوو برایە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کرماشان دەسبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد، ئەو دوو برایە بە "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کراون.

"سیرووس و نادر عەزیزی" لە کاتی دەسبەسەرکرانیان هەتا ئێستا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە "پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان" بێبەری کراون.