دوو هاووڵاتیی کورد بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران
14:51 - 21 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی \"نێ\" سەر بە شاری مەریوان لە لایەن دادگای ئیتقلابی ئەو شارەوە بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەزەڵووەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی \"نێ\" سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی \"ئەمیر ئەرژەنگ و باست ئەفشار\" بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە نەورۆزی ئەمساڵ لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە چورا ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە یەکەم دادگایدا، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ٣ ساڵ حوکم و دوور خرانەوەیان بۆ سیستان و بلووچستان حوکم دراون.
هەواڵی گەێشتوو بە کوردپا باس لەوە دەکات، کە پاش ئەو حوکمە بە هۆی ناڕەزایەتیی بنەماڵەکانیان، حوکمەکە بۆ چوار ساڵ زیندانی تەعزیری لە شاری مەریوان گۆڕدرا و هەتا ١٥ ڕۆژ دیکە دەبێت خۆیان بە زیندانی شاری مەریوان بناسێنن.