دوو هاووڵاتیی کامێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

10:21 - 4 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیروان قوربانی" و "بورهان کەمانگەر" خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی کامێران، دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "حەیدەر قوربانی"، زیندانیی سیاسیی کورد کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی سنە لە سێدارە درابوو، گەڕاندەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر