دوو هاووڵاتیی پیرانشاری دەسبەسەر کران
13:27 - 16 بانەمەڕ 2720
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەحموود حەسەن و "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.