دوو هاووڵاتیی كورد لە پاوە حوكمی زیندانیان بۆ بڕایەوە

12:51 - 9 رەشەمه 2711
كوردپا: دوو چالاكی فەرهەنگیی كوردی خەڵكی پاوە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە هەكارم بە 8 مانگ زیندانی تەعزیری حوكم دران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەئووف مورادی كوڕی محەممەد و وەیسی وەیسی كوڕی شاكەرەم دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پاوە لەلایەن دادگای ئینقلابی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەركام بە 8 مانگ زیندانیی تەعزیری حوكم دران كە ئەو حوكمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای كرماشانەوە تەئید كراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە مەدەنیەی كودە بۆ یەكەم جار و یەك ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ چەند كەسی دیكە لە هاووڵاتییانی پاوە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی یەك مانگ لە ژوورە تاكەكەسییەكانی ناوەندە ئەمنەیتییەكان راگیران كە پاشان بە دانانی وەسیقە بە شێوەی كاتی هەتا كاتی دادگایی لە زیندان ئازاد كران.