دوو هاووڵاتیی مەهابادی چارەنووسیان ناڕوونە
22:17 - 7 بانەمەڕ 2712
كوردپا: دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گەڕەكی \"باخی شایگان\"ی مەهاباد كە ماوەیەك لەمەوپێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرابوون، هیچ زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هێرانا، ئۆرگانی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، تەیب حوسێن زادە و سەعید خزری دوو هاووڵاتیی كوردی دانیشتووی گەڕەكی باخی شایگانی مەهاباد كە رۆژی 24ی مانگی خاكەلێوە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراون، پاش 13 رۆژ هێشتا لەمەڕ چارەنووسیان هیچ هەواڵێك لەبەردەستدا نیە.
بەپێی هەمان راپۆرت ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە لە شوێنی كارەكەیان قۆڵبەست كراون و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری گیرانیان ئاشكرا نەكراوە.
خاڵە پێشێلكارییە حقووقییەكان لەم راپۆرتە:
مادەی 37ی كۆنوانسیۆنی مافی زیندانیان: زیندانیەكان دەبێ بە چاوەدێری پێویست، مافی پێوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە و دۆستانیان لە مەودای زەمانیی دیاریكراودا هەبێت. ئەو پێوەندیە دەكرێ بریتی بێت لە: نامەنووسین، پێوەندیی تەلەفۆنی یان دیداری راستەوخۆ.