دوو هاووڵاتیی عەرەبی ئەهواز دەستبەسەر و كەسێكی دیكەش بریندار كرا
13:13 - 6 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا دوو لاوی خەڵكی شاری \"حەمیدیە\"ی سەر بە ئەهواز لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر و شەوی هەینیش كەسێكی دیكە بریندار كرا.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز كە بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا نێردراوە، رێكەوتی 30ی رەزبەر لە شاری حەمیدیە هەڵكەوتوو لە 25 كیلۆمیتریی رۆژئاوای شاری ئەهواز دوو هاووڵاتیی عەرەبی ئەهواز بەناوەكانی \"عەلی سەیاحی\" كوڕی عودە تەمەن 27 ساڵ و خێزاندار و \"عەبوود مەنبووهی\" كوڕی سبهان تەمەن 32 ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كراون.
لە درێژەی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهوازدا هاتووە، شەوی هەینی رێكەوتی 4 لەسەر 5ی خەزەڵوەر لە درێژەی كەش و دۆخی ئەمنیەتی لە ناوچە عەرەب نشینەكان هەڵكەوتوو لە رۆژئاوای شاری ئەهواز بەهۆی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكان لاوێكی عەرەب بە توندی بریندار بووە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناو و شوناسی ئەو هاووڵاتییە عەرەب بریندارە رانەگەیەنراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەو هاووڵاتییە عەرەب لە حاڵەتێكی ئاساییدا بووە و خاوەن هیچ پێشینەیەك نەبووە.
پێشتر و لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە ویستگەكانی پشكنین و لە چەند گەڕەكێكی دیكەی شاری ئەهواز لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانەوە تەقە لە هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز كرا و بەم بۆنەوە چەند كەسێك بوونە قوربانی.