دوو هاووڵاتیی سەردەشتی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانی
15:48 - 16 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شەوی رابردوو هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"بارزان سەلیم نژاد\" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی مەیدانان\"ی سەربە ناوچەی سەردەشت بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شاری رەبەت گیانی لێ ئەستێندرا.
شایەتحاڵێک بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: \"هێزە نیزامییەکان تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کوردە کوردووە و لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە\".
هەر لەوە پەیوەندییەدا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی \"ئاکۆ ئەحمەدپوور\"، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی \"سوێروێ\"ی ناوچە سەردەشت کە لە سنووری نێوان شاری سەردەشت بۆ هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کراوە.