دوو هاووڵاتیی سنەیی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران

12:06 - 24 بەفرانبار 2720

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام مورادیان و کامیل نووری" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، دوو ڕۆژ پێش لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە کرابوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان خستبووە ژێر گوشارەوە و داوای هاوکاریان لێکردبوون.

ئارام مورادیان و کامیل نووری، هەر کامیان پاش سێ کاتژمیر لێپرسینەوە ئازاد کرابوون.

وێنە: کامیل نووری و ئارام مورادیان