دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شاری سەقز دەسبەسەر کران

15:53 - 16 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی "محەممەد فەدەوی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "عەبدوڵڵا" و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی "محەممەد"، خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنیـ"ـی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانکۆ مەسعوودی" تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنیـ"ـی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

وێنە: محەممەد فەدەوی و ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی