دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کران
11:56 - 10 رێبەندان 2721
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلی عومەرپوور" خەڵکی گوندی چیانە و "فەریاد شیلان" خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ پیشاندانی بەڵگەیی یاسایی، ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لەم پەیوەندییەدا، شەوی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب حەدیسی" و "ڕەحمان خێدمەتگوزار" خەڵکی شارستانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.