دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا زیاتر لە یازدە مانگە چارەنووسیان نادیارە
14:01 - 27 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی دەورووبەری شاری سەوڵاوا كەلە یازدە مانگ لەمەوبەرەوە دیار نەماون، وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو هاووڵاتیی كورد بەناوەكانی مەولوود سەجادی كوڕی سەید ساڵح و تەمەن 32 ساڵ و خەڵكی گوندی \"كەلجی\"ی سەر بە سەوڵاوا و فوولاد ئەزاخ كوڕی محەممەد و تەمەن 28 ساڵ و خەڵكی گوندی \"بڵبەر\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا ماوەی یازدە مانگە بەهۆیەكی ناڕوون دیار نەماون.
یازدە مانگ لەمەوبەر ئەو دوو هاووڵاتیە سەردانی یەكێك لە گوندەكانی سەر بە بەخشی \"هەورامان تەخت\"یان كردووە لەو كاتەوە بەهۆیەكی ناڕوون دیار نەماون و دواتر كەسێكی نەناسراو بە تەلەفۆن بنەماڵەكەیانی ئاگادار كردۆتەوە كە بۆ تەحویل گرتنەوەی ماشینی ئەو دوو كەسە سەردانی گوندی بڵبەر بكەن.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەی هەردووكیان بەدواداچوونی بۆ ئەم هەواڵە كرد و رایانگەیاند: \"بۆ دەسخستنی هەواڵ لە چارەنووسیان زۆر پەیجۆر بووین و سەردانی هەموو ناوەندە ئەمنیەتییەكان، پۆلیس و دەزگاكانی قەزایی حكوومەت لە شارەكانی كوردستان كردووە، بەڵام پێیان راگەیاندوون كە هیچ هەواڵێكیان لە چاەرنووسی منداڵەكانیان نیە\".
بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە ئاماژەیان بەوەش كرد: \"تەنانەت بۆ خاترجەم بوون لە چارەنووسیان سەردانی چەند حیزبێكی كوردستانی ئێرانمان كردووە، كە ئەوانیش هیچ هەواڵێكیان لێیان نەبووە\".