دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان لە سنە دەسبەسەر کران

11:03 - 19 سەرماوەز 2721

شەوی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فاروق نیکپەی" کوڕی "لەتیف" و "محەممەد نیکپەی" کوڕی "حوسێن"، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاوڵاتییەیان کە ئامۆزای یەکترن، بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لە "ملەی سەڵواتاوا"ی سنە دەسبەسەر کردووە و ناوبراوانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرید درەخشانی، کەیوان مینوویی، عەبدولڕەحمان ئەفشار، ئیدریس بەهرامییان، عەبدولڕەحمان ئەشتەک و محەممەد ئەحمەدی"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

وێنە: محەممەد و فاروق نیکپەی