دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نییەر" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

15:53 - 15 سەرماوەز 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سەعدی منبەری" تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی "عوسمان" و "سیامەک ئارەنگ" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی "یەدوڵڵا"، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە، ماڵەکانیان پشکنیوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، چوارهاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارش منبەری" کوڕی حەسەن، "زانیاری منبەری" کوڕی ئەمانوڵڵا، "سەیوان منبەری" کوڕی حیشمەت و "میلاد منبەری" کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

وێنە: سیامەک ئارەنگ و سەعدی منبەری