دوو هاووڵاتیی خەڵکی نێ دەسبەسەر کران

16:39 - 18 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێی مەریوان، دەسبەسەر کران.

چەند ڕۆژ پێش، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "فاتێح پەروازە" کوڕی "ڕەحیم" و "وەفا بەدەخش" کوڕی "لەتیف" خەڵکی گوندی نێی مەریوان، دەسبەسەر کران.

دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی بووە و تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراوان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: وەفا بەدەخش و فاتێح پەروازە