دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەسبەسەر کران

15:01 - 16 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری \"سەلاسی باوەجانیـ\"ی سەر بە پاریزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"عەبدوڵڵا ئەحمەدی\"، کوڕی فەیزوڵڵا و \"زاهید محەمەدی\"، کوڕی حوسێن، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

\"\"عەبدوڵڵا ئەحمەدی
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، دوو حەوتووی پێش، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئازادکردنی ئەوان بە شێوەی کاتی، داوای بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تەمەنییان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: \"ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کراون.\"

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، لە گرتنگەدان و هیچ زانیارییەکی ورد لەمەڕ چارەنووسیان، لەبەر دەستدا نییە.