دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کران

12:22 - 20 سەرماوەز 2721

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان مەولانی" تەمەن ٤٠ ساڵ و "خەمان ئەحمەدی"، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "بەیتاس" و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەز، لوقمان مەولانی بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: "ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان خەمان ئەحمەدییان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرد و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە".

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە.

"لوقمان" و "خەمان"، خێزاندار و "خەمان" خاوەن دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: لوقمان مەولانی و خەمان ئەحمەدی