دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کران

17:49 - 25 پووشپەڕ 2722

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تاهیر کەتانی" و "ئەمیر بابۆلی" خەڵکی گوندی "لەجـ"ـی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و دواتر ئەوانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

 وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئەمیر بابۆلی و تاهیر کەتانی