دوو هاووڵاتی لە شاری میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
                    
                    13:15 - 14 پووشپەڕ 2722
                
             
            ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەید سالار سەید ڕەحیمی" کوڕی سەید عەبدوڵڵا و "حەسەن ماملێئازەر" خەڵکی گوندی "گامێش گۆلیـ"ـی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، ئاکامێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتووەتەوە."
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.
 
                             
                             
                            