دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ورمێ ئێعدام کران

16:37 - 22 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، دوو زیندانی بە ناوەکانی "حوسێن کچنانلوو" تەمەن ٦٠ ساڵ لە بەندی  ٣ و ٤ و "عەبدوڵڵا محەممەدزادە" تەمەن ٧٠ ساڵە لە بەندی سڵامەتی ١، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، لەسێدارە دران.

ئەو دوو زیندانییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەشەمە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرابوون.

پێشتر، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەمە، ئەو دوو زیندانییە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانە ژووری تاکەکەسی کرابوون و ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمە، لەسەر ئیزنی بنەماڵەی کوژراوەکە گەڕێندرابوونەوە بۆ بەندەکەیان.