دوو مێرمنداڵی کورد لە بانە دەسبەسەر کران

20:33 - 16 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو مێرمنداڵی خەڵکی شاری بانەیان دەسبەسەر کردووە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی \"مێهدی کانی سووری و بارزان بابەکری\" خەڵکی گوندی \"کانی سوور\" سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو دوو مێرمنداڵە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییه.

ئەو سەرچاوەیە پێداگری لە سەر ئەوە کرد که، بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ئەم دوو مێرمنداڵە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێ‌وڵام بووە و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی لای بنەماڵەکانیان.

وێنە: مێهدی کانی سووری و بارزان بابەکری