دوو مێرمنداڵی كاراتەكاری كورد لە ڕكابەرییەكانی ئێران سەركەوتنیان بەدەست هێنا
15:46 - 13 رەزبەر 2715
ئاژانسی كوردپا: دوو مێرمنداڵی وەرزشكاری كورد لە ڕكابەرییەكانی كیك جیتسۆ MMA كە لە پارێزگای خووزستان بەڕێوەچووە، توانیویانە میداڵی زێڕ و زیو و بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو برا بە ناوەكانی محەممەد و عەزیز نامدار، پاش ئەوەی كە لە ڕكابەرییەكانی كیك جیتسۆی شاری ئەهوازدا سەركەوتنیان بەدەست هێناوە، بۆ هەڵبژاردەی كاراتەی ئێران هەڵبژێردراون.
لەو ڕكابەریانەدا هەڵبژاردەی شارەكانی بۆكان و مەهاباد لە ژێر ناوی هەڵبژاردەی كیك جیتسۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەشدار بوون و توانیویانە چەندین میداڵ بەدەست بهێنن.
هەڵبژاردەی شاری بۆكان بە ڕاهێنەریی ئەیوب فەهیمی و هەڵبژاردەی مەهاباد بە ڕاهێنەریی سوهراب و شەهاب هاشمی بووە.
محەممەد و عەزیز نامدار، ئەم دوو برا جمكە، پێشتریش لە چەندین ڕكابەریی وەكوو: پاڵەوانیەتی كیك جیتسو (MMA)ی ساڵی ٩٠ی هەتاوی شاری بۆكان، پاڵەوانیەتی ئێران، پاڵەوانیەتی پارێزگای كوردستان، پاڵەوانیەتی \"فوول كیك بۆكسینگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا\" و پاڵەوانیەتییەكانی ساڵی ١٣٩٤ی كەرەج و ... سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو برا بە ناوەكانی محەممەد و عەزیز نامدار، پاش ئەوەی كە لە ڕكابەرییەكانی كیك جیتسۆی شاری ئەهوازدا سەركەوتنیان بەدەست هێناوە، بۆ هەڵبژاردەی كاراتەی ئێران هەڵبژێردراون.
لەو ڕكابەریانەدا هەڵبژاردەی شارەكانی بۆكان و مەهاباد لە ژێر ناوی هەڵبژاردەی كیك جیتسۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەشدار بوون و توانیویانە چەندین میداڵ بەدەست بهێنن.
محەممەد و عەزیز نامدار، بۆ هەڵبژاردەی كاراتەی ئێران هەڵبژێردراون
هەڵبژاردەی كیك جیتسۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو ڕكابەریانەدا ٨ میداڵی زێڕ و ٥ میداڵی زیویان بەدەست هێناوە، هەروەها لە ئاستی ئێرانیشدا پلەی دووهەمیان هێناوەتەوە.هەڵبژاردەی شاری بۆكان بە ڕاهێنەریی ئەیوب فەهیمی و هەڵبژاردەی مەهاباد بە ڕاهێنەریی سوهراب و شەهاب هاشمی بووە.