دوو منداڵ لە شاری قەسری شیرین لە ئاودا خنکان

20:57 - 19 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: دوو منداڵ لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی یاری کردن لە ئاودا خنکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، دوو منداڵ لە کاتی یاری کردندا دەکەونە ناو کارێزی ئاوی کشت و کاڵدا دەخنکێن.

هەواڵدەریی مێهری کرماشان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە کە ئەو دوو منداڵە کە تەمەنیان سێ و چوار ساڵە بووە لە گەڕەکی ئومیدواری شاری قەسری شیرین لە کاتی یاری کردن لە ئاودا خنکاون.

شوناسی ئەو دوو منداڵە \"حوسین و ئەرکان ڕۆستەمی\" ڕاگەیەنراوە.

شیمانەی ئەوە دەکرێت ئەو دوو منداڵە لە یەک بنەماڵە بووبێتن، بەڵام ئاژانسی کوردپا ئەو هەواڵە پشتڕاست ناکاتەوە.

تەرمی ئەو دوو منداڵە بە یارمەتی خەڵکی ئەو گەڕەکە لە ئاوی کارێزەکە کێشرانە دەرەوە.