دوو مانگە پارەی کرێکارانی شارەداریی بۆکان دوا خراوە

10:57 - 8 رەشەمه 2721

هەواڵدەرییەکانی حکوومەت باسیان لە پێنەدانی پارەی دوو مانگی کرێکارانی شارەداریی شاری بۆکان، لەلایەن بەرپرسانی ئەو شارەدارییەوە کرد.

بە وتەی یەکێک لەو کرێکارانە، سەرەڕای کەمیی پارەکەیان و دواکەوتنی پارەی ئەو دوو مانگەی ئەو کرێکارانە، بەرپرسانی شارەداری هیچ بەرنامەیەکیان بۆ دانی پارە بەو کرێکارانە نییە.

ئەو کرێکارە هەروەها وتی: "گرانبوونی شتومەکەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و دواخستنی پارەی مانگانەی کرێکاران، ژیان و گوزەرانی ئەوانی تاڵ کردووە".

 ئەو کرێکارە ئەوەشی خستەڕوو: "مانگی پێشوو بەرپرسانی شارەداری بەڵێنیان پێیان داین کە کۆتایی مانگی ڕێبەندان پارەی ئەو دوو مانگە پێکەوە بدەن، بەڵام ئەوە چەند ڕۆژ لە مانگی ١٢ تێدەپەڕێت، هیچ هەواڵێک لە دانی پارە بەو کرێکارانە نییە".