دوو لاوی کورد لە سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
21:16 - 9 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵەی خەڵکی شاری سنە بە پەتی سێدارە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا لاوێکی خەڵکی سنە بە ناوی\"ماهان عەزیزی\"لە یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارە بە پەتی سێدارە خۆی هەڵواسیو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: رۆژی دووشەممە ٧ی بانەمەر ماهانی٢٠ساڵە لە ماڵ چووتە دەرەوە و لە نێوان جادەی سنە _دیواندەڕە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو سەرچاوە وتیشی: بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە بە هۆی نارەحەتی لە بارودۆخی کوڕەکەیان رۆژی دواتر چوونەتە ئەم سەیرانگایە، بەڵام لەگەڵ خۆکوژی کوڕەکەیان بەرەو روو بوونەتەوە،
تا ئیستا پاڵنەرو هۆکاری خۆکوشتنی ئەم لاوە سنەیە روون نەبووەتەوە.
هەروەها سەرەتای ئەم حەوتوویە لە شارەکی نایسەری سنە لاوێکی ١٧ ساڵە لە ماڵدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شۆناسی ئەم لاوە کوردە، \"ئومید یارئەحمەدی\" کوڕیعەتا راگەیندراوە و دراوسێکانیان، بێکاری و خەمۆکی بە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم خۆکوژیە ناو دەبن.
لە ئێران، رۆژانە ژمارەی خۆکوژی لە پەرەسەندایە و دەگوترێ کە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس لە رێگای خۆکوژیەوە کوتایی بە ژیان دێنت.
بارودخی خرابی ئابووری، بێکاری و نەبوونی داهاتوویەکی روون، وێرای نەبوونی دەرەتان بۆ گۆرینی بارودۆخی ئێستا، سەرکوتی کۆمەڵایەتی، یاسای جیاوازی دانان و نەبوونی توانای تاکەکان بۆ هەڵبژاردن لە گۆرەپانە جۆراوجۆرەکانی ژیان وەک پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، کارو هەتا دووایی، لە هوکارە سەرەکییەکانی چوونە سەری ئاماری یەکجارەکی خۆکوژی لە ئێران دێت ئەژمار.