دوو لاوی کورد لە سنە و مەریوان خۆکوژییان کرد

15:34 - 7 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کوردی خەڵکی شارەکانی سنە و مەریوان، کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خاکەلێوە، لاوێکی کورد بە ناوی \"ڕزگار کەریمی\"، خەڵکی سنە، بە هۆی \"هەژاری و بێکاریـ\"ـیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم لاوە کوردە بە شێوەی خۆهەڵواسین بە پەتی سێدارە خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە هەر لەو ڕۆژەدا، لاوێکی دیکە بە ناوی \"کاروان بەهمەنی\"، کوڕی کامیل، خەڵکی مەریوان بە خواردنی دەرمانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هۆکاری خۆکوژی ئەو لاوە مەریوانییە نادیارە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٥ی خاکەلێوە، لاوێکی کورد، بە ناوی \"زەکەریا خانی\"، ١٨ ساڵە، کوڕی حەبیب، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە هۆی بێکاری و کێشەی ماڵییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.