دوو لاوی کورد دەسبەسەر کران

13:07 - 3 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی بانە و سەرپێڵی‌زەهاو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوه دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی \"عوسمان فەرەجی\"، خەڵکی شاری بانه لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کەلوپەلی ناوبراودا گرتووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردیان بە ناوی \"سابیر خۆشایەند\"، خەڵکی گوندی \"ڕەمەک\"، سەر بە شاری سەرپێڵی‌زەهاو دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

ئەو دوو لاوە کوردە، بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کراون.

وێنە: عوسمان فەرەجی