دوو لاوی کورد خەڵکی مەریوان دەسبەسەر کران

13:16 - 9 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممە، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی گوندەی \"گوێزەکوێرە\"ی شاری مەریوان بە ناوەکانی \"ئارمان سلێمانی\" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی بارام و \"محەممەد محەممەدی\" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی عەبدوڵلا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.

\"\"هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە، ناوبراونیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ وڵامێکی ئەرێنیان دەسنەکەوتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.