دوو لاوی كورد بەدەستی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران كوژران
15:35 - 11 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: دوو لاوی کوردی خەڵكی شارەكانی سەقز و شائاباد لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێكراوە و گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاوە مستەفایی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵكی شاری سەقز یەكێک لەو لاوە كوژراوانەیە كە بە وتەی شایەتحاڵان، كاوە بێئەوەی هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێت گیانی لێئەستێنداروە.
كاوە مستەفایی دانیشتووی گەڕەكی كەریم ئاوای شاری سەقز بووە و بە وتەی شایەتحاڵان، ناوبراو لەگەڵ هێزە ئینتزامییەكان تووشی دەمەقاڵە بووە کەلەلایەن یەكێک لە مەئمورەكانەوە تەقەی لێكراوە و دەست لەجێگیانی لەدەست داوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كاوە مستەفایی، کە هاووڵاتییەکی مەدەنی بووە، بێئەوەی هیچ دژكردەوەیەكی لەخۆی نیشان دابێ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و لەدرێژەی كوشتنی لاوانی كوردا، لاوێكی شائاباد لەئوستانی كرماشان بەناوی پوریا ئەسەدی تەمەن ٣٠ ساڵ لەناو شار تەقەی لێكراوە و گیانی لەدەست داوە.
دەگوترێت، پوریا ئەسەدی بەدەستی دەرەجەدارێكی ئیدارەی ئاگاهی بەناوی \"رەشیدیان\" كوژراوە، سەرەڕای سکاڵای بنەماڵەی پووریا لەسەر ئەو دەرەجەداوە، ناوبراو هەتا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رایانگەیاندووە، پووریا ئەسەدی ویستوویەتی لەدەستی مەئموورانی هێزی ئینتزامی رابکات، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە لەبەر دەم ئیدارەی ئاگاهیی شاری شاه ئاباد و لە کاتێکیشدا کوژراوە، کە كەڵەبچەی(دەستبەند)ی لە دەستدا بووە.