دوو لاوی مەریوانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران

12:46 - 16 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمە، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوڕی "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئارام"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، هەر کام بە دانانی بارمەتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران.

شەوی شەممە ١٩ی ڕێبەندان، ئەم دوو لاوە کوردە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لە کلووپێکی وەرزشی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و لێیان درا.

ئەم دوو لاوە ١٦ ساڵەیە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.