دوو لاوی دیكە لە شاری روانسەر دەستبەسەر كران
12:16 - 9 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كرانی لاوان لە شاری روانسەر دوو لاوی دیكەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا دوو لاوی كوردی خەڵكی روانسەر بەناوەكانی \"كەیهان گوڵمحەممەدی\" تەمەن ٢٣ ساڵ و كوڕی ئیبراهیم و \"كیانووش وەیسی\" تەمەن ٢٤ ساڵ كوڕی محەممەد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ساڵی رابردووش كیانووش دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣ مانگ لە زینداندا بووە
هەتا ئێستا هۆکاری گیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتی و قەزاییەکانی حکوومەتەوە رانەگەیەنراوە.
لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا لە شاری روانسەر ٧ هاووڵاتیی دیكە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ٣٥ هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە بە هۆكاری جۆراوجۆر دەستبەسەر كراون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.